کوردی

 دەربارە

کۆمەڵەی جیهانیی گەنجانی پڕۆفیشناڵی کورد، کۆمەڵەیەکی سەربەخۆی نێودەوڵەتییە و بنکەی سەرەکیی لەوڵاتی بەریتانیایە و سەر بەهیچ لایەنێك نییە. دامەزاروەیەکی قازانج نەویستە و دەستپێشخەرییەکی کۆمەڵایەتیە بۆ یارمەتیدان و پێگەیاندنی گەنجی کورد بە شێوەیەکی پیشەییانە یاخود پڕۆفیشناڵ کە لە کوردستان، بەریتانیا، ئەوروپا، ئەمریکا، کەندا، ئوسترالیا و یان هەرشوێنێکی تری جیهان دا دەژین

ئامانجی ئێمە بریتیە لە یارمەتیدان و پشتگیری کردن و گۆڕینی ژیانی لاوانی کوردە لە سەرتاسەری جیهان بە دابینکردنی هەلی پێشکەوتنی کەسی و پیشەیی. ئامانجمانە کە نەوەی گەنجتر و پێشکەوتووتر و بەئەنجام و ڕووناکبیری تر لەخەڵك بهێننە پێشەوە، کە نوێنەر و سەرکردەی کۆمەڵگەکانیان بن و بەشدارییەکی کاریگەریان هەبێت لەو شوێنانەی کە کاری تێدا دەکەن

ئێمە لە کۆمەڵەی جیهانیی گەنجانی پڕۆفیشناڵی کورد، ئامانجمانە کە لە بوارەکانی ئەکادیما، بازرگانی، ڕاگەیاندن، سیاسەت، ئیدارەی گشتی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان پێکەوە گرێبدات بۆ هێنانە پێشەوەی نەوەیەکی گەنجتر و پێشکەوتووخوازتر لە خەڵکی کورد لە سەرتاسەری جیهاندا کە نوێنەر و سەرکردەی کۆمەڵگاکەیان بن و بەشدارییەکی کارایان ھەبێت لە بەرەو پێش چوون و فراوانتربوونی کۆمەڵگا لە وڵاتی نیشتەجێبوونیان یاخود لە کوردستان

کۆمەڵەی جیهانیی گەنجانی پڕۆفیشناڵی کورد هەوڵ دەدات گەنجانی پڕۆفیشناڵی کورد بەیەك بگەیەنێت بۆ گۆڕینەوە و هاوبەشیکردنی ئەزموون و تێڕوانینەکان، ئەو کەسانە بە ئەزموونی پیشەیی جیاوازەوە دەبەستێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئەندامان نەك تەنها ئاسۆی خۆیان فراوانتر بکەن، بەڵکو پەرە بە توانای پەیوەندییە کلتوورییەکان بدەن و هەروەها سەرمایەی کۆمەڵایەتیشیان زیاد بکەن

ساڵانە گەنجانی کوردی پرۆفیشناڵ لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان بانگهێشت دەکرێن بۆ بەشداریکردن لە چەندین زنجیرەی وێبنار و وۆركشۆپ لەسەر پرسی پەیوەندیداری زانستی و ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی

ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵەکە
سەرۆك
دکتۆر هیوا بالیسانی

دکتۆر هیوا بالیسانی پرۆفیسۆری یاریدەدەرە لە زانستی کۆمپیوتەر، زیاتر لە پێنج ساڵ وەك ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە لە زانكۆی سۆران کاری کردووە و لە ئێستادا بە پلەی زانستیی پرۆفیسۆری یاریدەدەر مامۆستایە لە زانکۆی سۆران و وەك ڕاوێژکاری خوێندنی باڵا کاردەکات. دکتۆر هیوا هاودامەزرێنەری کۆمەڵەی جیهانیی گەنجانی پڕۆفیشناڵی کوردە. بەڕێزیان ئەو زانست و توانایەی کە هەیەتی لە بواری ئەکادیمی و سەرکردایەتی دەخاتە کار بۆ سەرخستنی ئامانجەکانی کۆمەڵگە، بەم شێوەیە دەبێتە هۆی پێگەیاندن و ئامۆژگاریی گەنجانی کورد لە سەر ئاستی جیهان

جێگری سەرۆك
دکتۆر زریان سدیق

دکتۆر زریان ئەکادیمییەکی بەتوانایە و چالاکانە لە بواری توێژینەوە لە بواری ماتماتیکی دارایی و داتا شیکارییەکان كار دەكات. لە ئێستادا وەکو توێژەرێك لە کۆمپانیایێکی بواری دارایی لە وڵاتی بەریتانیا كار دەكات. دکتۆر زریان هاودامەزرێنەری کۆمەڵەی جیهانیی گەنجانی پڕۆفیشناڵی کوردە. بەڕیزیان شارەزاییان لە کارکردن لەگەڵ کۆمەڵەی جیاواز ھەیە، ئەو زانست و توانایەی کە هەیەتی لە بواری ئەکادیمی دەیخاتە کار بۆ سەرخستنی ئامانجەکانی کۆمەڵەکە و بەشێوەیەکی گشتی سەرپەرشتیی پڕۆگرامەکانی پەروەردەی کۆمەڵەکە دەکات

کار و چالاکییەکان
وێبینار بۆ گەنجەکانمان
ئێمە مانگانە چەند وێبینارێك بە خۆڕایی پێشکەش دەکەین لە چەند بوار و بابەتی جیادا، ڕێکخستن و پێشکەش کردنی ئەو وێبینارانە بەشێكە لەو پشتگیریانەی کە ئێمە پێشکەشی گەنجانی دەکەین. وێبینارەکان لەلایەن پسپۆڕانەوە پێشکەش دەکرێن و دەرفەتێك دەبەخشێت بە گەنجەکانمان بۆ ئەوەی توانا و زانیاریەکانیان فراوانتر بکەن و لە نزیکەوە بتوانن گفتوگۆ و پرسیار بکەن لە کەسانی پڕۆفیشناڵ لە بوارە جیاوازەکاندا.

ئەرشیفی وێبینارەکان
گشت ئەندامانی GKYPS دەتوانن سوودمەندبن لە ئەرشیفی وێبینارەکان. کە بە بێ بەرامبەر دانراوە لە سەر کەناڵی فەرمیی یوتیوبی کۆمەڵەکەمان. لە ماوەی چەند مانگی داهاتوو، ئێمە هەوڵ دەدەین کاری زیاتربکەین بۆ دەوڵەمەندکردنی کەناڵی یوتیوبەکەمان بە دانانی وێبیناری تازە و گشت چاوپێکەوتنەکانی GKYPS

خولی ڕاهێنان
ئامانجی کۆمەڵەکەمانە کە لەڕێگەی ئەندامانی پڕۆفیشناڵی کۆمەڵەکە چەند خولێکی ڕاهێنان و فێرکاری بکەینەوە بە خۆڕایی بۆ گەنجان بەمەبەستی بەهێزکردنی تواناکیان لە بوارە جیاوازەکاندا وەکو خولی پرۆگرامسازی، چۆنیەتیی قسەکردن، سەرکردایەتی، هونەری و چەندین بابەتی تر کە دەکرێت ببێت بە پردێك بۆ بەرەو پێشچوون و بەرز کردنەوەی ئاستی زانستی و ڕۆشنبیریی گەنجان

بەیەك گەیاندنی ئەندامانی گەنج و ئەندامانی پڕۆفیشناڵ
یەکێك لە ئامانجە سەرەکییەکان بریتییە لەوەی کە کۆمەڵەکەمان بتوانێ ببێتە پردێکی پەیوەندی لە نێوان کوردانی پڕۆفیشناڵی تاراوگە و گەنجانی کورد کە لە کوردستان یاخود لە هەر شوێنێکی جیهاندا نیشتەجێن. مەبەست لەم بەیەك بەستنەوەیە ئەوە دەبێت، کە ئەندامە شارەزا و پڕۆفیشناڵەکان ببن بە ڕێنیشاندەری گەنجی کورد تاوەکو ڕێنوێنی و هاوکاریان بن بۆ ئەوەی بتوانن بڕیاری دروست بدەن لە هەڵبژاردنی بواری گونجاو لە خوێندن یاخود کارکردن، کە ببێتە هۆی دابینکردنی دواڕۆژێکی گەش بۆیان

ئەنجامدانی کۆڕ و کۆبوونەوە لەگەڵ گەنجان
کۆمەڵەکەمان ساڵانە چەندین کۆڕ و کۆبوونەوە لەگەڵ گەنجانی کورد لە هەر شوێنیکی جیهاندا بژین ئەنجام دەدات، ئەمەش بەمەبەستی بەرز ڕاگرتنی کلتوور و بەهاکانی کوردستان، هەروەها بەیەك گەیاندن و ناساندنی گەنجان بەیەکەوە و سوودمەندبوون لە ئەزموونی یەکتر

ڕاوێژکاری
کۆمەڵەکەمان خۆشحاڵە بە پێشکەشکردنی کاری ڕاوێژکاریی بێ بەرامبەر بۆ گەنجانی کورد بەمەبەستی ڕێپیشاندان و ئامۆژگاری کردنیان بۆ ئەوەی بتوانن خوێندنی گونجاو هەڵبژێرن، کە دواڕۆژێکی باشیان بۆ دابین بکات و بتوانن خزمەت بە کۆمەڵگەی کوردی و نەتەوەکەیان بکەن

پێشبڕکێی زانستی
کۆمەڵەکەمان پێشبڕکێی زانستیی ساڵانە ئەنجام دەدات و بەتواناترین گەنج لە بوارە جیاوازەکاندا خەڵات دەكات، ئەمەش بە مەبەستی پەرەپێدانی توانای گەنجانی کورد و هاندانیان بۆ ئەوەی بتوانن تواناکانیان پیشانی کۆمەڵگەی کوردی بدەن و لە دواڕۆژدا سوود لە تواناکانیان ببینرێت بۆ خزمەتکردنی گەل و نیشتیمان

کۆنفرانسی ساڵانە
کۆمەڵەکەمان کۆنفرانسی ساڵانە دەبەستێت، مەبەست لەم کۆنفرانسە کۆکردنەوەی گەنجانی کوردە لە سەرتاسەری جیھان بۆ بەشدارییان لە ئالوگۆڕكردنی زانیاری لەگەڵ ئەندامانی پڕۆفیشناڵ و بەشداربوون لە چەندین وۆركشۆپ کە لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنفراسەکە بەڕێوە دەچن

ئەندام بوون
ئەندام بوون لە کۆمەڵەکەمان کراوەیە بۆ هەموو کوردێك بەبێ جیاوازی کە لە هەر شوێنێکی جیهان بژیت. لە ئێستادا دوو جۆر پلەی ئەندامێتی هەیە

ئەندامی گەنج
کێ دەتوانێت ببێت بە ئەندام ؟

هەر گەنجێکی کورد کە تەمەنی لە نێوان ١٦ بۆ ٢٢ ساڵان بێت و دانیشتووی هەر ولاتێك بێت لە سەرتاسەری جیهان مافی ئەندام بوون وەردەگریت

سوودەکان بۆ ئەندامانی گەنج
 ١ - فێر بوون و بەدەست هێنانی زانیاری و بەرچاوڕوونیی زیاتر لە ژیاندا، کەواتە دەزانیت دەتەوێت چی بکەیت، دەتەوێت کێ بیت، بۆ کوێ بڕۆیت و بۆچی؟

٢ - دروستکردنی هاوڕێیەتیی نوێ و هەستی ئینتیما، بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی سەرکەوتوو

٣ - ئامۆژگاری و ڕێنیشاندەر، بۆ هاندانی بیرۆکە و ڕێگای جیاواز بۆ بەرەو پێشەوە

٤ - هاندان و پشتگیری، بۆ زیادکردنی متمانە بەخۆبوون و چۆنیەتیی كاركردن بۆ ئەوەی ئامانجەکانت بەدی بکەیت و خەونەکانت بێنە دی 

. گەشەپێدانی کەسی و پیشەیی، بۆ زیاترکردنی زانیاری و توانا و بەهرەکانت و چۆن بەکاریان بهێنیت بۆ دابین کردنی دوا ڕۆژێکی گەش

کرێی ئەندامێتی

هیچ کرێیەك نییە بۆ بوون بە ئەندام

 چۆن دەتوانیت ببیت بە ئەندام؟

١ - بۆ بوون بە ئەندام - کلیك لێرە بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی بوون بە ئەندام

٢ - دوای وەرگیرانی ڕەزامەندی، لە ڕێگەی ئیمێڵ ئاگادار دەكرێیتەوە کە ئەندامێتیت پەسەند کراوە

ئەندامی پڕۆفیشناڵ
کێ دەتوانێت ببێت بە ئەندام؟

ئەم پلەی ئەندامێتیە دەبەخشرێت بە کەسانی پڕۆفیشناڵ کە تەمەنیان لە سەرووی ٢٣ ساڵە و زیاتر لە دوو ساڵ ئەزموونیان هەبێ لە بوارێكی تایبەت. چاوەڕوان دەکرێت کە ئەم ئەندامانە بەگوێرەی پیشەکانیان هاوکاری و پشتیوانیی ئەندامانی گەنج بن لە بواری پێشکەوتنی کەسی و پیشەییدا. هەروەها ئەم ئەندامێتیە هەلێك دەڕەخسێنێت بۆ ئەندامە پڕۆفیشناڵەکانی کۆمەڵگەی کوردی لەسەرتانسەری جیهان، کە شتێك پێشکەش بکەن بە گەنجانی کۆمەڵگەی کوردی و ئامۆژگاری/ ڕاهێنەرایەتی گەنجانی کورد بکەن

سوودەکان بۆ ئەندامە پڕۆفیشناڵەکان
سوودمەندبوون لە گشت پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی جیهانیی گەنجانی کوردی پڕۆفیشناڵ. فروان کردنی تۆڕی پەیوەندی لەگەڵ ئەندامە پڕۆفیشناڵەکانی تر. بەشێک دەبێت لە پەروەردەکردن، ئامۆژگاریکردن و ڕاهێنانی سەرکردەکانی داهاتوو. بڕوانامەی ئەندامێتی. مافی بەکارهێنانی پیتەکانی "MGYKPS" ت لە دوای ناوەكەت پێ دەبەخشرێت

کرێی ئەندامێتی
هیچ کرێیەك نییە بۆ بوون بە ئەندام

چۆن دەتوانیت ببیت بە ئەندام؟

١ - بۆ بوون بە ئەندام – سەردانی لاپەڕەی سەرەکی کۆـەڵەکەمان بکە یاخود ئەم کۆدەی خوارەوە سکان بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی بوون بە ئەندام

٢ - دوای وەرگیرانی ڕەزامەندی، لە ڕێگەی ئیمێڵ ئاگادار دەكرێیتەوە کە ئەندامێتیت پەسەند کراوە